Barış Gündoğan,Hemın Othman Mohammed
29 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
شوێنی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كانی توركیا ئاشكرا كرا كه له كوێ پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، سهركۆمار ئه‌ردۆغان، له ئیستانبوڵ پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌كات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، دوایین رۆژی ساڵ بۆ كاروباره‌كانی پارته‌كه‌ی ته‌رخان ده‌كات. یڵدرم رۆژی یه‌ك شه‌ممه، 31ی كانوونی یه‌كه‌م، به‌شداری له 6ـه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی ئاك پارتیدا ده‌كات له بوردور و ئیسپارتا.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌ماڵ كڵچدارئۆغڵو، سبه‌ینێ به‌شداری له كۆنگره‌ی لقی ئادانای پارته‌كه‌ی بکات. ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه كڵچدارئۆغڵو له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا له ئه‌نقه‌ره پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌كات.
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، له سه‌ری ساڵدا له ئه‌نقه‌ره ده‌بێت.
سه‌رۆكی گشتیی به‌به‌په، موسته‌فا ده‌ستیجی و، سه‌رۆكی گشتیی پارتی سه‌عاده‌ت، ته‌مه‌ل كارامۆلائۆغڵو، له ئه‌نقه‌ره پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی گشتیی ده‌سه‌په، ئۆنده‌ر ئاكساكال، سه‌ری ساڵ له ئیستانبوڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی گشتیی ئیی، مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر، سه‌ری ساڵ له ئیستانبوڵ ده‌بێت.