Tuğrul Çam,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
29 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە – AA
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند دوای ئاساییبوونەوەی راییکردنی کاروباری پێدانی ڤیزە، رێکەوتی چاوپێکەوتن بۆ ئەو کەسانە دادەنێنەوە کە بەر لە راگرتنی خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزە رێکەوتی چاوپێکەوتنیان بۆ دیاری کرابوو و نەتواندرا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام بدرێت بەمەبەستی پێدانی ڤیزە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەیدا بە بیری هێناوەتەوە کە لە نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە تورکیا سەرلەنوێ دەست دەکرێتەوە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزە بۆ ئەو کەسانەی کۆچبەر نین. هەروەها جەختی لەوەش کردۆتەوە رێکەوتی چاوپێکەوتن بۆ ئەو کەسانە دادەنێنەوە کە بەر لە راگرتنی خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزە رێکەوتی چاوپێکەوتنیان بۆ دیاری کرابوو و نەتواندرا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام بدرێت بەمەبەستی پێدانی ڤیزە و لە رێگەی ماڵپەڕی ئینتەرنێتەوە زانیاری دەدرێت لە بارەی پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی ڤیزە.
بەم پێیە لە دوێنێ پێنجشەممەوە خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستی پێکردۆتەوە بۆ ئەو کەسانەی کۆچبەر نین باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرا و قونسوڵگەری ئەمریکا لە ئیستانبوڵ دەستیان کردۆتەوە بە رێکەوتی چاوپێکەوتن بۆ پێدانی جۆرەکانی ڤیزە هەروەها ئەو کەسانەیشی پێشتر کاتی چاوپێکەوتنیان بۆ دیاری کرابوو و بە هۆی راگرتنی خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام نەدرا، چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە ئەوانەی پێشتر رێکەوتی چاوپێکەوتنیان بۆ دیاری کراوە لە ئەگەری کردنەوەی سیستەم لە رێکەوتێکی گونجاو‌دا زووتر چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوان ئەنجام دەدەن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە کە لە نوێنەرایەتیییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی تورکیا یان باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە و کۆنسوڵگەری ئەمریکا لە ئیستانبوڵ دەتواندرێت رێکەوتی چاوپێکەوتن بۆ پێدانی ڤیزە وەربگیردرێت. بەڵام بۆ ئەمە پێویستە لە تورکیا بڕێک پارە بۆ ڤیزەی نوێ بدرێت.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌باره‌ی پیلانگێڕیه‌كه‌ی 17-25ی كانوونی یه‌كه‌می 2013ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌ركه‌وتووه كه كارمه‌ندی کۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له ئیستانبوڵ، مه‌تین تۆپوز، په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی پۆلیس و داواكاری پێشوو زه‌كه‌ریا ئۆز كه هه‌ڵاتووه و دۆسیه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
به‌تۆمه‌تی "هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی شیرازه‌ی ده‌ستووری" ، "سیخوڕیكردن" و "هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی حكوومه‌تی كۆماری توركیا"، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی تیرۆر و رێكحراوهیی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵ تۆپوزی ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەخنەی لەو دەستبەسەرکردنە گرتبوو. له به‌رامبه‌ردا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو کە مەتین تۆپوز لە ٢٥ ئەیلولی ٢٠١٧ بە تاوانی پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستی دەستگیرکراوە. راشگەیەنرابوو کە ناوبراو ناوی لە لیستی کارمەندانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و ھیچ نوێنەرایەتییەکی دیکەی دیپلۆماتیکیدا نییە.
دوای ئەوەی ئەمریکا لە ٨ی تشرینی یەکەم کاروباری پێدانی ڤیزای بە گشت ھاووڵاتیانی تورکیا راگرتبوو، باڵیۆزخانەی تورکیاش لە واشنتۆن کاروباری پێدانی ڤیزای تورکیای بە ھاووڵاتیانی ئەمریکا ھەڵپەساردبوو. ئه‌مه و هه‌ردوو وڵات له 28ی كانوونی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌یان كردبوو به سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێدانی ڤیزه.