Efsun Yılmaz,1 23
31 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
ئیزمیر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ڤاكسینی هه‌ریه‌ک له گوزاز و وه‌ناق بەرهەم دەهێنێت و گوتی "له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه به‌دواوه ڤاكسینی هه‌ریه‌ک له گوزاز و وه‌ناق خۆمان له توركیا به‌رهه‌می ده‌هێنین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له میانی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شارۆچكه‌ی ئۆده‌میش له پارێزگای ئیزمیر، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه به‌دواوه ڤاكسینی هه‌ریه‌ک له نەخۆشییەکانی گوزاز و وه‌ناق له توركیا به‌رهه‌م ده‌هێنن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌یه‌وه گوتی: "ئابووری توركیا گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام درێژه پێده‌دات، لێره‌وه ده‌یڵێم. ده‌ڵێن 'ئابووری هێواش بكه‌نه‌وه'. كاتێك كه هێواشی ده‌كه‌یته‌وه، سارد ده‌بیته‌وه و ئه‌و ئاره‌قه‌كه‌ی كردووتهتهوه سارد ده‌بێته‌وه و نه‌خۆش ده‌كه‌ویت. نابێت سارد بێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له ئاره‌قكردنه‌وه و به‌رهه‌م هێنان".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا یڵدرم ره‌خنه‌ی له سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكڕۆن گرت و ره‌تی كرده‌وه كه ئه‌وان دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بكه‌ن و گوتی: "توركیا دانوستان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان ناكات و ئه‌وان له ره‌گوریشه‌وه هه‌ڵده‌كه‌نێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی له عه‌فرین و قه‌ڵغانی فوڕات ئه‌نجاممان دا، بڕیارمان داوه له هه‌ر كون و قوژبنێكی وڵات تیرۆر به ته‌واوی له‌نێوبه‌رین. سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ماكرۆن، چییه گوایه، به حیساب نێوه‌ندگیریی ده‌كات له نێوان توركیا و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا. كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌ی پێداوێت؟".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رووی قسەکانی كرده فه‌ڕه‌نسا و گوتی: "جگه له‌وه‌ی ئه‌و فه‌ڕه‌نسایه ئه‌ندامی ناتۆیه، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه. ئه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌گه‌ر بۆتان قورسه له ئێمه تێبگه‌ن، له رابردووش په‌ندتان وه‌رنه‌گرتووه؟ ئایا ده‌تانه‌وێت ئه‌و ئازارانه‌ی به جهزائیرتان دا به مرۆڤه سته‌ملێكراوه‌كانی سووریاشی بده‌ن، ئه‌مه چۆن كارێكه. به بڕوای ئێمه سه‌رجه‌م ئه‌و رێكخراوانه‌ی له سووریا سته‌م ده‌كه‌ن، هه‌مان شتن له هه‌مان خانه‌دان. ئه‌گه‌ر ماكرۆن ده‌یه‌وێت داوه‌ریی له‌نێوان رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا بكات، با بفه‌رمووێت بیكات. توركیا هه‌رگیز هیچ كارێكی به تیرۆریستان نییه".