Etem Geylan
31 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان: "ئه‌وه‌ی هه‌ڵاتووه بۆ په‌نسیلڤانیا سه‌غڵه‌ت بووه. ده‌ڵێت "چاره‌نووسم چی ده‌بێت؟" چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی كۆسۆڤۆ چی بووه ئه‌وه‌ی تۆش هه‌رواده‌بێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "له كاتێكدا 25 فڕۆكه‌خانه هه‌بوو، ئێستا 57 فڕۆكه‌خانه هه‌یه، ئه‌مانه چییه ئه‌مانه؟ وڵاتێكی كه‌وتوو ده‌توانێت ئه‌مانه بكات، وڵاتێكی له‌ناوچوو ده‌توانێت ئه‌مانه بكات، چۆن قسه له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌ن؟ ناتوانن باسی ئه‌وانه بكه‌ن. جا ئه‌وانه‌ی له پێگه‌ی بهرپرسیارێتیدان، ئه‌وانه ناتوانن هیچ قسه بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه ناچارین زۆر هه‌ستیاربین. ها ئه‌گه‌ر باوه‌ڕناكه‌یت ئه‌وا ببوره هاوڕێ، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا له‌سه‌ر رێگا به‌رده‌وام ده‌بین كه باوه‌ڕیان به‌م كاره هه‌یه".
ئەردۆغان: "پارەی ھەڵگیراوی بانکی ناوەندی ٢٧،٥ ملیار دۆلارە. لە خوا بە زیاد بێت ئێستا دراوی ھەڵگیراوی بیانیمان بە گشتی ١٢٠ ملیار دۆلارە. ئێمە لەسەر رێگای خۆمان بەردەوامین، باوەڕدارین، بەھێزین و وڵاتی وەبەرھێنین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە کاتێکدا تورکیا وەک برا سەیری کۆسۆڤۆ دەکات، تۆ چۆن ئەو کەسانە له ئامێز ده‌گریت كه ھەوڵی کودەتایان داوە؟ تۆش باجی ئەمە دەدەیت. برایانی کۆسۆڤۆ چاوپۆشی لە سەرۆکوەزیرانێکی وەک تۆ ناکات؟ برایانی کۆسۆڤۆ باجی ئەمەت پێ دەدەن، من ئەوە دەزانم".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "یه‌كێك ده‌ركه‌وتووه ده‌ڵێت 'من پارتی موسته‌فا كه‌مال ئهتاتوركم'. بوونه پارتی موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك هیچ شتێك بۆ تۆ ده‌ستناخات. ئه‌گه‌ر له ئێستادا موسته‌فا ئه‌تاتورك له ژیاندابووایه، ئه‌وا بۆ یه‌ك خولهك تۆی نه‌ده‌كرده سه‌رۆكی ئه‌و پارته. غازی موسته‌فا كه‌مال ناوخۆیی و نیشتمانی بوو. تۆ نه ناوخۆییت، نه‌ك نیشتمانیت. هه‌ڵده‌سێت له‌سه‌ر ناوخۆیی و نیشتمانیی ئێمه قه‌بڵاندن ده‌كات. ئێستا له دادگاییت و حسابی ئه‌وه ده‌ده‌یت. ئێمه به پای ئه‌وه‌ی په‌نسیلڤانیا داده‌نێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی من پای سیاسیی ئه‌و بم. ده‌بینیت ئێستا كێ پای سیاسییه؟ حسابی ئه‌وه ده‌ده‌یت و، له پاڵ ئه‌وه‌شدا حسابی فڕۆكه‌كانی په‌نسیلڤانیا ده‌ده‌یت و، حسابی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه چۆن ژیاننامهیهكتان دروستكردووه. حسابی ئه‌وه‌یش ده‌ده‌ن كه له ژوورهكانتاندا چ جۆره گهمهیهكتان دروستكردووه".