Andaç Hongur,Sefa Mutlu
31 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌م رۆژانه‌دا قسه‌ی هه‌ندێ بێ وه‌فا، هه‌ندێ بێ بنه‌چه، هه‌ندێ بێ هه‌ست ده‌بیستم كه چاویان له دوژمنایه‌تیی گه‌لی تورك كوێر بووه و وڵاته‌كه‌مان به شوێنی ژیان دانانێن و، باس له چوونه ده‌ره‌وه له ولات ده‌كه‌ن. ساڵانێكه به‌هۆی پێویستی ئهركهكهمانهوه بۆ به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان چووین، كه‌م تا زۆر بۆچوونمان هه‌یه له باره‌ی هه‌موویانه‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن ژیانیان له توركیا به بار ده‌زانن با ئه‌وه بزانن كه ئه‌و شوێنه‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌رێن له‌م جیهانه‌دا نییه. كه‌سێك كه نه‌توانێت له توركیا بژی، جا یه‌كێك له ژیان له ئیستانبوڵ بێزار بێت، ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه نه‌ك له وڵاته‌كه‌مان زویربووه، به‌ڵكو له ژیان زویربووه".
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له 6ـه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی پهندیكی ئاك پارتی، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان باسی له گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی كرد و، رایگه‌یاند: "توركیا له گه‌شه‌ی ئابووریدا به رێژه‌ی له سه‌دا ٧.٤ چووه ریزی یه‌كه‌مینی وڵاتانی جی ٢٠. ئه‌مریكا، چین، رووسیا له نێو وڵاتانی جی ٢٠ دان. به گه‌شه‌ی ئابووری به رێژه‌ی له سه‌دا ٧.٤ چووه ریزی یه‌كه‌م. به‌ڵام كه‌سانێك دێن و قسه‌ی سه‌یر سه‌یر ده‌كه‌ن. 'ئابووری ده‌بێت ئاوا و وا بێت. پێویسته هه‌ستیار بین.' جا خۆ ده‌بێت هه‌موو كات هه‌ستیار بی. ئه‌و كاته‌ی هه‌ستیار نه‌بی تووشی گه‌وره‌ترین رووداوی هاتوچۆ ده‌بی. به‌دڵنياییه‌وه هه‌ستیار ده‌بی به‌ڵام ده‌بێت وریای ئه‌وه‌ش بی زیان به خۆت نه‌گه‌یه‌نی".
گوتیشی: "پارەی ھەڵگیراوی بانکی ناوەندی ٢٧،٥ ملیار دۆلارە. لە خوا بە زیاد بێت ئێستا دراوی ھەڵگیراوی بیانیمان بە گشتی ١٢٠ ملیار دۆلارە. ئێمە لەسەر رێگای خۆمان بەردەوامین، باوەڕدارین، بەھێزین و وڵاتی وەبەرھێنین".
ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سو‌و ھۆکاری سەرەکی ھەڵئاوسانی ئابوورییە. ئەوەی کە ئەمە نازانێت با بیزانێت و، گوتی: " ئەوەی کە ئەمە ئەنجام دەدات ئەوا من لە بەرامبەر خۆی دەدۆزێتەوە. چونکە ھۆکاری سەرەکی خراپی رەوشی ئابووری دەگەڕێتەوە بۆ سو‌و. سو‌و خەڵکی دەوڵەمەند زیاتر دەوڵەمەند دەکات و ھەژاریش زیاتر ھەژار دەکات. پێویستە ئەمە بەم شێوەیە بزانین، بەڵام ئایا لۆبی ئەمە لە کوێیە؟ بە دڵنیاییەوە دامەزراوە داراییەکانە. بە ئاشکرا بیڵێم، بانکەکانی دەوڵەتیش لە نێو ئەم کارەدان".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "له كاتێكدا 25 فڕۆكه‌خانه هه‌بوو، ئێستا 57 فڕۆكه‌خانه هه‌یه، ئه‌مانه چییه ئه‌مانه؟ وڵاتێكی كه‌وتوو ده‌توانێت ئه‌مانه بكات، وڵاتێكی له‌ناوچوو ده‌توانێت ئه‌مانه بكات، چۆن قسه له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌ن؟ ناتوانن باسی ئه‌وانه بكه‌ن. جا ئه‌وانه‌ی له پێگه‌ی بهرپرسیارێتیدان، ئه‌وانه ناتوانن هیچ قسه بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه ناچارین زۆر هه‌ستیاربین. ها ئه‌گه‌ر باوه‌ڕناكه‌یت ئه‌وا ببوره هاوڕێ، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا له‌سه‌ر رێگا به‌رده‌وام ده‌بین كه باوه‌ڕیان به‌م كاره هه‌یه".
هه‌روه‌ها له باره‌ی سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "یه‌كێك ده‌ركه‌وتووه ده‌ڵێت 'من پارتی موسته‌فا كه‌مال ئهتاتوركم'. بوونه پارتی موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك هیچ شتێك بۆ تۆ ده‌ستناخات. ئه‌گه‌ر له ئێستادا موسته‌فا ئه‌تاتورك له ژیاندابووایه، ئه‌وا بۆ یه‌ك خولهك تۆی نه‌ده‌كرده سه‌رۆكی ئه‌و پارته. غازی موسته‌فا كه‌مال ناوخۆیی و نیشتمانی بوو. تۆ نه ناوخۆییت، نه‌ك نیشتمانیت. هه‌ڵده‌سێت له‌سه‌ر ناوخۆیی و نیشتمانیی ئێمه قه‌بڵاندن ده‌كات. ئێستا له دادگاییت و حسابی ئه‌وه ده‌ده‌یت. ئێمه به پای ئه‌وه‌ی په‌نسیلڤانیا داده‌نێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی من پای سیاسیی ئه‌و بم. ده‌بینیت ئێستا كێ پای سیاسییه؟ حسابی ئه‌وه ده‌ده‌یت و، له پاڵ ئه‌وه‌شدا حسابی فڕۆكه‌كانی په‌نسیلڤانیا ده‌ده‌یت و، حسابی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه چۆن ژیاننامهیهكتان دروستكردووه. حسابی ئه‌وه‌یش ده‌ده‌ن كه له ژوورهكانتاندا چ جۆره گهمهیهكتان دروستكردووه".
سه‌باره‌ت به سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ فەتحوڵڵا گوله‌ن، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی هه‌ڵاتووه بۆ په‌نسیلڤانیا سه‌غڵه‌ت بووه. ده‌ڵێت "چاره‌نووسم چی ده‌بێت؟" چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی كۆسۆڤۆ چی بووه ئه‌وه‌ی تۆش هه‌رواده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "لە کاتێکدا تورکیا وەک برا سەیری کۆسۆڤۆ دەکات، تۆ چۆن ئەو کەسانە له ئامێز ده‌گریت كه ھەوڵی کودەتایان داوە؟ تۆش باجی ئەمە دەدەیت. برایانی کۆسۆڤۆ چاوپۆشی لە سەرۆکوەزیرانێکی وەک تۆ ناکات؟ برایانی کۆسۆڤۆ باجی ئەمەت پێ دەدەن، من ئەوە دەزانم".