Haydar Toprakçı,1 23
31 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌ڕاڵ خوڵوسی ئاكار ژماره‌یه‌ك له یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای وڵاتەکەی لە شاری دێرسم به‌سه‌ركرده‌وه.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌لعه‌زیز، خوڵوسی ئاكار سه‌ردانی دێرسمی كرد.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا جه‌نه‌ڕاڵ خولوسی ئاكار به یاوه‌ری فه‌رمانده‌كانی هێزی زه‌مینی و ئاسمانی سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی ناوچه‌ی دێرسمی كرد.
له‌وێش له لایه‌ن جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی ناوچه‌ی دێرسم، وه‌دات چۆڵاكهوه پێشوازییان لێ كرا و زانیاریان پێ درا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كه له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌رده‌وامن.