ئه‌مریكا.. ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ١٦،٥ تۆن كۆكاین كه به‌هاكه‌ی ملیارێك دۆلاره
- له ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیای ئه‌مریكا، له‌نێو كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگردا كه له به‌نده‌ری ویلایه‌ته‌كه نزیكده‌بووه‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی ١٦،٥ تۆن مادده‌ی كۆكایندا كه به‌هاكه‌ی به ملیارێك دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
Washington DC
واشنتۆن - AA
له ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیای ئه‌مریكا، له‌نێو كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگردا كه له به‌نده‌ری ویلایه‌ته‌كه نزیكده‌بووه‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی ١٦،٥ تۆن مادده‌ی كۆكایندا كه به‌هاكه‌ی به ملیارێك دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
له راگه‌یاندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی دادگای ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه پۆلیسی فیدراڵی له نێو حه‌وت كۆنته‌ینه‌ری كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگردا كه له تێرمیناڵی به‌نده‌ری په‌یكه‌ر مارینای په‌نسیلڤانیا نزیكبووه‌ته‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر ١٦،٥ تۆن كۆكایندا گرتووه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه بڕی ئه‌و كۆكاینه‌ی ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه به‌هاكه‌ی له بازاڕدا ملیارێك دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین بڕی مادده‌ی هۆشبه‌ره تا ئێستا له مێژوویی ئه‌و ویلایه‌ته‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت.
میدیای ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌شتی "Gayane" كه سه‌ربه كۆمپانیای مێدیتێرانیه‌ن شۆپین-ه، پێش ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌مریكاوه له به‌هاما له‌نگه‌ریگرتووه و پێش دوورگه‌كانی باهاما-ش سه‌ردانی شیللی و پانامای كردووه.
له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت له‌وه‌ی ئایا كه‌شتییه‌كه كه ئاڵای لیبریای هێڵكردووه كۆكاینه‌كه‌ی له به‌هاما هه‌ڵگرتووه یان دوای جێهێشتنی ئه‌وێ له خاڵێكی دیكه هه‌ڵیگرتووه.
بڕیاربووه كه‌شتییه‌كه پاش په‌نسیلڤانیا به‌ره‌و هۆڵه‌ندا و فه‌ڕه‌نسا بڕوات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن