پاتریك شاناهان له كاندیدبوون بۆ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا كشایه‌وه
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد پاتریك شاناهان كه له ئێستادا پۆستی وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات، له "كاندیدبوون بۆ وه‌زیری به‌رگریی كشاوه‌ته‌وه".
Washington DC
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد پاتریك شاناهان كه له ئێستادا پۆستی وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات، له "كاندیدبوون بۆ وه‌زیری به‌رگریی كشاوه‌ته‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی كاندیدبوونی پاتریك شاناهان بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی، بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا تره‌مپ رایگه‌یاندووه "وه‌زیری به‌رگریی به وه‌كاله‌ت، پاتریك شاناهان كه تا ئه‌مڕۆ كارێكی ناوازه‌ی ئه‌نجامداوه، بڕیاریداوه له پرۆسه‌ی كاندیدبوون بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی به‌رده‌وام نه‌بێت، به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌توانێت كاتی زیاتر بۆ خانه‌واده‌كه‌ی ته‌رخان بكات. بۆ خزمه‌ته نایابه‌كه‌ی كه پێشكه‌شیكردووه، سوپاسی پاتریك ده‌كه‌م. سكرتێری گشتیی هێزه وشكانییه‌كان، مارك ئه‌سپه‌ر، وه‌ك وه‌زیری نوێی به‌رگریی به وه‌كاله‌ت ده‌ست به‌كارده‌بێت. مارك ده‌ناسم و گومانم نییه له‌وه‌ی كه كاره‌كه‌ی زۆر به نایابی ئه‌نجامده‌دات".
- روونكردنه‌وه‌ی شاناهان
هاوكات له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ تره‌مپدا بڵاویكرده‌وه، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندیی به هۆكاری خێزانییه‌وه هه‌یه.
شاناهان جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بابه‌تی توندوتیژیی خێزانیی سه‌باره‌ت به هاوسه‌ری پێشووی و منداڵه‌كه‌ی بۆ رای گشتیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، "كاتێكی خراپه" بۆ كاندیدبوونی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن