Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
واشنتۆن- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرایكرد پلانیان وایه بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاریی بۆ مه‌شق و كه‌لوپه‌ل بده‌نه سوپای ئۆكراینا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی پلانی داناوه له سندوقی هاوكاریی هاریكاریی ئه‌منیی و به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی تواناكانی سوپای ئۆكراینا، له‌چوارچێوه‌ی مه‌شق، كه‌لوپه‌ل و پشتیوانییكردندا، بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بداته سوپاكه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه له‌رێگه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌وه گرنگیی په‌یوه‌ندییه به‌رگرییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئۆكراینا جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه و باس لهوهشكراوه له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕه‌ی كۆتاییدا، بڕی ئه‌و هاوكارییانه‌ی ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه داویه‌تییه سوپای ئه‌مریكا بریتییه له ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.