Erbil Başay,Muhammet Ali Kemal
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
به‌رلین- AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ به‌پێویستی زانی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌موو رێگاكان تاقیبكرێنهوه.
ئه‌نگێلا مێركڵ له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی له به‌رلینی پایته‌خت به رێورهسمێكی سه‌ربازیی پێشوازیی له سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمیر زێلێنسكی كرد و له‌گه‌ڵیدا كۆبوویه‌وه. دواتر مێركڵ و زێلێنسكی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ڵگه‌ی پێشكه‌شكردووه كه ئێران له پشت هێرشی سه‌ر ته‌نكه‌ره‌كانی كه‌نداوی عومانه‌وه‌یه كه هه‌فته‌ی رابردوو په‌لاماردران، مێركڵ رایگه‌یاند: "ئه‌م روونكردنه‌وانه به جددیی وه‌رده‌گرین. پێویسته له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌موو رێگاكان تاقیبكرێنهوه".
ئه‌نگێلا مێركڵ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئێران له‌وباره‌یه‌وه هه‌وڵیداوه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، هایكۆ ماس، سه‌ردانی ئێرانی كردووه، راشیگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئهمریكییهكانیشماندا له په‌یوه‌ندیی نزیكداین. ده‌زانین كه دۆخێكی هه‌ستیار له ئارادایه. به‌مه‌به‌ستی كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌كان، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین".
مێركڵ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌تایبه‌تیی داوایان له ئێران كردووه ئاستی گرژییه‌كان به‌رزنه‌كاته‌وه.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا داوایكرد ئێران پابه‌ند بێت به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا ئه‌وه ده‌ره‌نجامی ده‌بێت".