مێركڵ: "تاوانه‌كانی NSU په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شن به مێژووی ئه‌ڵمانیاوه"
- راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ و رایگه‌یاند: "ئێمه كاری زۆرمان كردووه، به‌ڵام من به‌رده‌وام ده‌بم له ئه‌نجامدانی. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌مه به بابه‌تێكی دانه‌خراو ناوده‌به‌م".
Berlin
به‌رلین- AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ تاوانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی نه‌ته‌وه‌یی سۆشیالیستیی نهێنیی (NSU)"نیۆنازی" وه‌ك "په‌ڵه‌یه‌كی زۆر ره‌ش به مێژووی ئه‌ڵمانیاوە" ناوبرد و رایگه‌یاند: "ئێمه كاری زۆرمان كردووه، به‌ڵام من به‌رده‌وام ده‌بم له ئه‌نجامدانی. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌مه به بابه‌تێكی دانه‌خراو ناوده‌به‌م".
ئه‌نگێلا مێركڵ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كۆتاییهاتنی كه‌یسی دادگاییكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی NSU، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بڕیاری سزای پێویست ده‌ركراوه به‌ڵام بابه‌ته‌كه به دانه‌خراوی ده‌مێنێته‌وه.
مێركڵ باسی له‌وه‌كرد له دوای سه‌رهه‌ڵدانی NSUه‌وه یه‌كه ئه‌منییه‌كان گۆڕانكارییان له شێوازی كاریاندا كردووه و رایگه‌یاند: ''ئێمه كاری زۆرمان كردووه، به‌ڵام من به‌رده‌وام ده‌بم له ئه‌نجامدانی. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌مه به بابه‌تێكی دانه‌خراو ناوده‌به‌م''.
ئەنگێلا مێرکڵ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه بووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانیوه پێشوه‌خته ئاگاداری كرده‌وه‌كانی تیرۆریستان ببن و گوتی: ''هه‌ربۆیه ئه‌مه په‌ڵه‌یه‌كی زۆر ره‌شه به مێژووی ئه‌ڵمانیاوه''.
راوێژکاری ئەڵمانیا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه كه‌سوكاری قوربانییانی ده‌ستی NSU مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه خوازیاربن مشتومڕه‌كانی په‌یوه‌ست به رێكخراوه‌كه درێژیان هه‌بێت و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ئه‌و له دۆخ و سۆزی خانه‌واده‌كان تێده‌گات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه ئازاره‌كان له‌ناونابات و هه‌موو شتێك جوانتر ناكات.