Zana Natık Kerem
19 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2018
کەرکووک ــ AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند لە ئاکامی ئەو زنجیرە تەقینەوانەی کە شەوی رابردوو لە ناوەڕاستی شاری کەرکووک روویاندابوو، لانیکەم نۆ کەس برینداربوون.
ئەفسەری پۆلیس، نەقیب حامد عوبێدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "شەوی رابردوو، ژمارەیەک کەسی نەناسراو لەناو دوو ئۆتۆمبێلەوە، سێ بۆمبیان لە شەقامی رێگەی بەغدا، بۆمبێکی دیکەیان لە ناوچەی حوڕییە و بۆمێکی دیکەیان لە شەقامی نەخۆشخانەی منداڵان ناوەڕاستی کەرکووک فڕێدابوو".
حامد عوبێدی ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئاکامی ئەو تەقینەوانە، لانیکەم نۆ کەس برینداربوون.
ناوبراو راشیگەیاند کە ئەگەری ھەیە ئەو کەسانەی کە ئەو بۆمبانەی فرێداوە، سەربە شانە نووستووەکانی داعش بووبن.