Ramal Abdullah Mahmood
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
قاهیره - AA
دوای كۆچی دوایی یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر، محه‌مه‌د مورسی له سه‌رتاسه‌ری میسر په‌خشی ماڵپه‌ڕه‌كانی TRT و ئاژانسی ئانادۆڵو له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت راگیران.
له كاتێكدا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هیچ لێدوانێكی نه‌داوه، به‌ڵام له‌و وڵاته كه‌س ناتوانێت بچێته ناو لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێتی ئه‌و دوو ده‌زگایه و ئهپڵیكهیشنهكانیشیان نابنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی میسر رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د مورسی كۆچی دوایی كردووه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته "هه‌ستیاری" راگه‌یاند.