AA
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر سه‌رده‌سته‌كانی تیرۆر له قه‌ندیل، رایگه‌یاند: "ئه‌م هێرشانه درێژه‌یان ده‌بێت".
له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فهتۆشهوه گوتی: "له‌دوای هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی، ١٧٧ كارمه‌ندی سوپای توركیا ده‌ركراون. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ بێ هیچ كه‌موكوڕیی و له‌مپه‌رێك، به توندی درێژه‌ی هه‌یه".
خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی به‌رزاییه‌كانی گۆلانه‌وه، رایگه‌یاند: "ئه‌مانه زۆر هه‌ڵه‌ن و ئه‌م ئاڕاسته‌یه زۆر مه‌ترسیداره. په‌ندێكی جوانی پێشینانمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی زیان به ده‌ورووبه‌ر بگه‌یه‌نێت خۆی زیانی گه‌وره‌تر ده‌بینێت".
سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ده‌ریای ئیجه‌ش گوتی: "چاوه‌ڕێ له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین خۆیان له كاری ئیستیفزازی به‌دووربگرن و تێگه‌یشتووانه مامه‌ڵه بكه‌ن و هه‌مان هه‌ستیاریان هه‌بێت".