Rewa Mahmood Hasan
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
به‌مه‌به‌ستی بەشداریکردنی له كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای قوربانییانی كاره‌ساتی ژێرئاوكه‌وتنی بهلهمەکەی مووسڵ، تیمێكی هێزە ده‌ریاییەکانی تورکیا كه له ٢٠ كه‌س پێكهاتوون ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
لە راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا هاتووە، "به‌مه‌به‌ستی بەشداریکردن له كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای قوربانییانی كاره‌ساتی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی مووسڵ له ٢١ی ئاداری ٢٠١٩دا، تیمێكی ژێر ده‌ریایی كه له ٢٠ كه‌س پێكهاتوون و سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه دهریاییهكانن، به فڕۆكه‌یه‌كی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون".
هەفتەی رابردوو لەئەنجامی نقومبوونی بەلەمێک لە رووباڕی دیجلە لە شاری مووسڵ، ٨٥ کەس گیانیان لەدەستدا.