Mesut Varol,Ahmet Okur,Yılmaz Kazandıoğlu,Sabri Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2019
وان – AA
به هۆی به‌فربارین و رههێڵهوه، رێگای ٢٨٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری داخراون.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی وان رایگه‌یاند کە له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکە، رێگای ١٢٠ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون.
له هه‌كاری رێگای ٥٤ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون. تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا و راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رێگاوبان و هاتوچۆی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی به‌دلیس، ئومیت كورتكان-یش ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌ر به هه‌مان هۆوه رێگای هاتوچۆی ٧٧ گوند له به‌دلیس داخراوه. تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه رێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆدا.
رێگای ٣٤ گوندیش له مووش داخراون. له‌وێش تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.