Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له "كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی لێپرسراوی لقه‌كانی ئاك پارتی" له باره‌گای گشتیی پارته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كۆی ١٠ ملیۆن و ٣٧ هه‌زار ئه‌ندامی ئاك پارتی ناوی ٥٠٤ هه‌زار ئه‌ندامیان له تۆماری ده‌نگده‌ران نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. گوتی: "ئاك پارتی پارتی ئێمه نییه، هی گه‌له‌كه‌مانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه موڵكی گه‌له‌كه‌مان بووه گه‌یشتووه‌ته ئێره. ئێمه ته‌نها راسپاردهپارێزێكین كه له‌پێناو گه‌له‌كه‌ماندا ئه‌ركمان وه‌رگرتووه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران ملیۆنێك و ٥٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونیان گۆڕیوه و رایگه‌یاند: "ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیاتر له ٢٢٢ هه‌زار كه‌س له‌مانه ئه‌ندامی ئێمه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه به وردیی به‌دوایاندا ده‌چین".
ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا بوونه‌ته گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك توێژ هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن شكستی خۆیان، بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. گوتی: "هێشتا ئه‌و كاندیدهمان له‌بیرنه‌چووه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییدا له‌رێگه‌ی سوپایه‌ك له پارێزه‌رانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له دامه‌زراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنمان ده‌كرد".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌ش كرد كه كه‌س له‌و لێپرسراوی رێكخستن، په‌رله‌مانتار، سه‌رۆك شاره‌وانی و كاندیدانه زیاتر زیان به ئاك پارتی ناگه‌یه‌نێ كه خۆیان پێ له سه‌رووی خه‌ڵكه و پێیانوایه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له سندوقه‌كان ده‌رده‌چن ئاوخواردنه‌وه‌یه.
سه‌ركۆماری توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه پشتیوانی به‌خوا جارێكی دیكه په‌ندی ئه‌وانه داده‌ده‌نه‌وه كه ده‌یانویست توركیا وه‌ك ژێر ئاوكه‌وتوو، كۆتاییهاتوو، یه‌كسانبوو له‌گه‌ڵ زه‌ویدا نیشانبده‌ن، گوتی: "به‌داخه‌وه چینێك كه شیریان پیسه، سه‌رجه‌م ژیانیان بۆ ئه‌نجامدانی كار دژی وڵات و گه‌ل ته‌رخان كردووه. سیاسه‌ت بۆ ئه‌وه نییه وا له خه‌ڵك بكه‌ی نه‌فره‌تت لێ بكات، به‌ڵكو هونه‌ری خۆ خۆشه‌ویستكردن و قبوڵكردنته له‌لای خه‌ڵك".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "له‌لایه‌كه‌وه ئه‌وانه هه‌ن كه به‌رامبه‌ر ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان راست وه‌ستاونه‌ته‌وه و رێگه ناده‌ن به‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن گورز له سه‌ركه‌وتنه ئابووری و دیموكراتییه‌كانی توركیا بوه‌شێنن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وانه هه‌ن كه ده‌ستیان له ناو ده‌ستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كردووه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان هیچ به‌هایه‌ك نه‌ماوه نه‌یكه‌نه قوربانی".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له گه‌شه‌ی ئابووری چاوه‌ڕواننه‌كراوی وڵاته‌كه‌یشی كرد له ٢٠١٨ ه و گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و پیلانانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای سێگۆشه‌ی دراو، سوود و هه‌ڵاوسان له‌دژی وڵاته‌كه‌مان گێڕدران، گه‌شه‌كردن له ٢٠١٨‌دا دیسان له‌سه‌روو پێشبینییه‌كانه‌وه ده‌بێت".