Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
14 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2019
واشنتۆن – AA
ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی پێده‌چێت پشتیوانی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ سعوودیه له جه‌نگی یه‌مه‌ن ببڕێت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرا.
له ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا كه دیموكراته‌كان زۆرینه‌ی پێكده‌هێنن ١٧٧ كه‌س به نه‌خێر و ٢٤٨ كه‌سیش به به‌ڵێ ده‌نگیان پێدا.
دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌چێته ئه‌نجوومه‌نی پیران. هه‌واڵی ئه‌وه له میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاوبۆته‌وه كه پڕۆژه یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش په‌سه‌ند ده‌كرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پڕۆژه یاساكه ره‌تبكاته‌وه.
له پڕۆژه یاساكه‌دا پێشنیارکراوە بۆ ئیداره‌ی تره‌مپ كه ئه‌گه‌ر له میانی ٣٠ رۆژدا هه‌موو یه‌كه‌كان له یه‌مه‌ن و هێرشه ئاسمانییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه ئه‌لقاعیده نه‌كه‌نه ئامانج ئه‌وا پشتیوانییه‌كانی بۆ سعوودیه و هه‌موو یه‌كه‌كان له یه‌مه‌ن كۆتایی پێ بهێنێت.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی پیران روونترین هه‌نگاو ده‌بێت كه سیاسه‌تی تره‌مپ له‌باره‌ی یه‌مه‌ن و سعوودیه ده‌كاته ئامانج.
باس له‌وه ده‌كرێت تره‌مپ مافی ڤیتۆ له دژی ئه‌و پڕۆژه یاسایه به‌كارده‌هێنێت له كاتێكدا له‌وه‌تەی ده‌ست به‌كاربووه تاكو ئێستا مافی ڤیتۆی به‌كارنه‌هێناوه.
پڕۆژه یاساكه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران بێرنی ساندرێس، مایك لیی و كریس مورفی-یه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران و له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیشه‌وه رۆن خانا، مارك پۆكان و پرایما جایاپاڵ-ه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه.