چین و ئه‌مریكا ده‌ستیان به دانوستانی بازرگانی كرده‌وه
- كۆبوونه‌وه‌ی نوێی دانوستانی بازرگانی نێوان چین و ئه‌مریكا له په‌كینی پایته‌ختی چین ئه‌نجام ده‌درێت.
Beijing
په‌كین - AA
كۆبوونه‌وه‌ی نوێی دانوستانی بازرگانی نێوان چین و ئه‌مریكا له په‌كینی پایته‌ختی چین ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاژانسی هه‌واڵیی شینخوا، باسی له‌وه كرد كه شانده‌كانی هه‌ردوو وڵات به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن منوشین و نوێنه‌ری بازرگانی، رۆبێرت لایتهایزر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی گرووپی رابه‌رایه‌تی دارایی و ئابووریی ناوه‌ندی چین، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، لیو هی له په‌كین ده‌ست به دانوستانه بازرگانییه‌كان ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه كه بڕیاره تا به‌یانی درێژه‌ی هه‌بێت، كۆبوونه‌وه‌ی پێش دوایین كۆبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی ماوه‌ی ئاگربه‌ستی بازرگانییه كه پێشتر له نێوان چین و ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ راگه‌یه‌ندرابوو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاگربه‌ستی بازرگانی یه‌كی مانگی ئاداری داهاتوو كۆتایی بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن