Mustafa Melih Ahıshalı
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، هه‌لی دانوستانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ده‌ستنه‌داوه.
ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا IRNA بڵاویکردەوە، حەسەن روحانی له تارانی پایته‌خت له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌یدا وتارێكی پێشكه‌شكردووه و تیایدا گڵۆپی سه‌وزی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵكردووه.
حەسەن روحانی گوتی: "ئه‌م حكوومه‌ته هه‌لی دانوستانی له‌ده‌ستنه‌داوه و له‌ده‌ستی نادات. تا ئه‌وكاته‌ی به‌رپرسیارێتیم هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، به‌ناوی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌وه ئاماده‌ی دانوستانێكی دادپه‌روه‌رانه، یاسایی و شكۆمهندین."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حەسەن روحانی رایگه‌یاند كه به شێوه‌یه‌كی ملكه‌چ ئاماده‌ی دانوستان نابن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه له یازدەهه‌مین حكوومه‌تدا، هه‌وڵی داوه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن هه‌یه له‌سه‌ریان.