Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed
14 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
تاران - AA
ئه‌و هێرشه خۆكوژییه‌ی پاسێكی پاسه‌وانانی سنووری سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێرانی كرده ئامانج و به هۆیه‌وه 27 سه‌رباز كوژران له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه هێرشێكی تیرۆریستیی له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراوه‌وه كراوه‌ته سه‌ر پاسێك كه پاسه‌وانانی سنووری سه‌ربه باره‌گای قودسی هێزی وشكانیی سوپای پاسدارانی كردووه‌ته ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و هێرشه‌دا، 27 سه‌رباز كوژراون و 13ی دیكه‌ش برینداربوون. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش كراوه كه هێرشه‌كه به پشتیوانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسرائیل و هێزه داگیركه‌ره‌كان ئه‌نجامدراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد له باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر سوپای پاسداران له پارێزگای سێستان و بەلۆچستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەهرام قاسمی رایگه‌یاند "به‌دڵنیاییه‌وه رۆڵه‌كانی گه‌لی ئێران تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌نه‌وه".
بەهرام قاسمی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه رێكخراوی به‌ناو "جه‌یشول عه‌دل" به‌رپرسیارێیتی هێرشه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و رایگه‌یاند "ئه‌و رێكخراوه پشتیی به پشتیوانی دارایی و سه‌ربازیی ژمارەیەک وڵاتی ناوچه‌كه به‌ستووه و ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئه‌و هێرشه پێداگریی ئێران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ناوچه‌كه به‌راورد به رابردوو زیاتر ده‌كات".
ریكخراوی به‌ناو "جه‌یشول عه‌دل" كه بهپرسیارێتیی هێرشه‌كه خۆكوژییه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، بانگشه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌و 40 سه‌ربازه‌ی له پاسهكهدابوون سەرجەمیان كوژراون.
له‌سه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی رێكخراوه‌كه تا ئێستا به‌رپرسانی ئێرانی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه.
جه‌یشول عه‌دل كه ئێران به رێكخراوێکی تیرۆریستیی ناساندوویه‌تی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به‌رگری له مافی ئەهلی سوننه مه‌زهه‌بی گەلی به‌لوچ ده‌كات له ئێران‌دا و خه‌باتی چه‌كداری دژبه حكوومه‌تی تاران به‌ڕێوه‌ده‌بات.