Zafer Fatih Beyaz,Fuat Kabakcı,Hemın Othman Mohammed
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2019
په‌كین - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی "TC-TRK" كاتژمێر ١٠:١٠ به كاتی توركیا، گه‌یشته په‌كین پایته‌ختی كۆماری میلـلی چین.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی په‌كین لە لایەن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، لیو خیانفا و باڵیۆزی توركیا له په‌كین،عه‌بدولقادر ئه‌مین ئۆنه‌ن و باڵیۆزی چین له ئه‌نقه‌ره، ده‌نگ لی و ژمارەیەک به‌رپرسی دیكه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌یدا هه‌ریه‌ك له ئه‌مینه ئه‌ردۆغان، هاوسەری سه‌ركۆماری توركیا و وه‌زیری دەره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری كولتوور و گه‌شتوگوزار، مه‌همه‌ت نوری ئه‌رسۆی و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار و وه‌زیری بازرگانی، روخسار په‌كجان و جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، جه‌وده‌ت یڵماز و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پرۆفیسۆر دکتۆر فه‌خره‌ددین ئاڵتوون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن یاوه‌ری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.