Selen Temizer,1 23
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌و پلانی كاره‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان واژووی كردووه له‌باره‌ی وازهێنان له شهڕپێكردنی منداڵان، دانی نا به‌و تاوانی جه‌نگه‌ی ئه‌نجامیداوه.
رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ناوی هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنێت، دوێنێ له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە جنێڤ له‌گه‌ڵ ڤیرجینیا گامبا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس له‌باره‌ی منداڵان له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا، واژووی له‌سه‌ر ئه‌و پلانی كاره كرد كه بۆ وازهێنان له شهڕپێكردنی منداڵان ئاماده‌كراوه.
رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گە/په‌كه‌كه كه به‌وه ناسراوه ماوه‌یه‌كی زۆره شه‌ڕ به منداڵانی ١١-١٦ ساڵان ده‌كات، به‌و رێككه‌وتنه ئابڕووبه‌رانه‌یه بێده‌نگیی له‌وباره‌یه‌وه شكاند و بۆ یه‌كه‌مجار دانی نا به‌و دۆخه‌دا.
بابه‌ته‌كه كه ده‌یانجار بووه رۆژه‌ڤی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵووه‌وه به به‌ڵگه كرا.
ئاژانسی ئانادۆڵو وێنه‌ی ئه‌و منداڵه شه‌ڕكه‌رانه‌ی بڵاوكردبۆوه كه له‌و كامێرایانهدا بوون كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا له عه‌فرین به تیرۆریستییه له چالاكی خراوه‌كان بوون یاخود له‌و شوێنانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو كه وه‌ك په‌ناگه به‌كار ده‌هێندران.
دیسانه‌وه گرته‌ی ئه‌و كه‌مپی مه‌شق و راهێنانه ده‌رده‌كه‌وت كه منداڵانی بۆ ده‌بران كه له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه تۆمار كرابوو و له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا له ناوچه‌ی حاجی حه‌سه‌نلی له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا ئه‌و كه‌مپه له ٢٢ی ئاداری ٢٠١٨ خاپوور كرا.
ده‌ركه‌وتبوو ئه‌و كه‌مپه كه له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت كرا، ناوه‌ندی مه‌شقكردن بوو به منداڵه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ته‌مه‌ن ١٣ بۆ ١٧ ساڵ.
٢٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ زاندرا كه یاسه‌مین عارف-ی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ كه به زۆر له ته‌مه‌نی ١٤ ساڵییه‌وه له لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كرابووه چه‌كدار له پێكدادانه‌كانی دێرازۆر گیانی له‌ده‌ستداوه.