Adam Abu Bashal,Muhammet Ali Kemal
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
ئابوجا - AA
لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکەرێک لە پارێزگای بێنیو، لانیکەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای خۆجێییدا بڵاوکراونەتەوە، کاربەدەست لە پارێزگای بێنیو، کریستۆفەر ئاڤی ئاماژەی بەوەکردووە لە کاتێکدا کە دانیشتوانی ناوچەکە سەرگەرمی بەتاڵکردنەوەی بەنزینی ناو ئەو تانکەرە بوون کە تووشی رووداوی هاتوچۆ ببوو، بە هۆکارێکی نادیار تانکەرەکە تەقیوەتەوە.
کریستۆفەر ئاڤی رایگەیاندووە "تەرمی ٥٠ کەس لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا تا ئێستا دۆزراونەتەوە، ٧٠ کەس برینداربوون و ژمارەیەکی زۆریش چارەنووسیان نادیارە".
ناوبراو باسی لەوەشکردووە کە بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکان، خانووەکانی دەورووبەر بە تەواوەتی سووتاون و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
لای خۆشییەوە گوتەبێژی پۆلیسی بێنی، کاسرین ئانن رووداوەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام سەبارەت بە ژمارەی قوربانییان روونکردنەوەی نەدا.