Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2019
ئەنقەرە- AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بە وشەیەک وەڵامی راگەیەنراوەکەی کۆشکی سپی دایەوە کە رایگەیاندبوو ئێران "بەر لە رێککەوتنی ئەتۆمیش مەرجەکانی رێککەوتنەکەی پێشێل کردبوو".
محەمەد جەواد زەریف راگەیەنراوەکەی کۆشکی سپی کە تیادا هاتووە "ئێران بەر لە رێککەوتنی ئەتۆمیش مەرجەکانی رێککەوتنەکەی پێشێل کردبوو" لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردووەتەوە و بە وشەیەک لەسەری نووسیوە "بەجددیی؟".