Betül Yürük
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
رووسیا پرۆژه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڤیتۆكردهوه كه باسی له نیگه‌رانییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ده‌كرد له‌باره‌ی شكاندنی گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر یه‌مه‌ن له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
پرۆژه بڕیاره‌كه كه له لایه‌ن به‌ریتانیاوه ئاماده‌كرابوو له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خرایه ده‌نگدانه‌وه و له پاڵ رووسیا بۆلیڤیا كه یه‌كێكه له ئه‌ندامه كاتییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌نگی نه‌رێنیی به‌كارهێنا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆژه بڕیاره‌كه پشتیوانی 11 وڵاتی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به هۆی ڤیتۆی رووسیاوه كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌ییه په‌سه‌ند نه‌كرا. هاوكات چین و كازاخستان ده‌نگیان به پرۆژه بڕیاره‌كه نه‌دا.
پرۆژه بڕیاره‌كه كه له لایه‌ن به‌ریتانیاوه ئاماده‌كرا و له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتوانی لێده‌كرا، یه‌كه‌م پرۆژه بڕیاره كه تیایدا ئێران تۆمه‌تباركراوه به پێشێلكردنی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ده‌سته‌به‌ركردنی مووشه‌ك و چه‌ك بۆ حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن و داوای كردبوو ئیدانه‌ی ئێران بكرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر تانه‌ی رووسیا دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك وشه‌ی "ئیدانه" له پرۆژه بڕیاره‌كه ده‌رهێنرا. به‌ڵام تیایدا نیگه‌رانیه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خرابووه روو له‌باره‌ی پێشێلكردنی گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر یه‌مه‌ن.
رووسیا كه ڤیتۆی ئه‌و پرۆژه بریاره‌ی كرده‌وه، خۆی پرۆژه‌یه‌كی له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌دا پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرد بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری. له‌و پرۆژه‌یه‌دا باسی ئێران نه‌كرابوو، به‌ڵام داوای كردبوو ئه‌ركی ئه‌و پانێله‌ی به‌رپرسه له راپۆرتدان له‌سه‌ر پێشێلكردنی سزاكان و گه‌مارۆكانی چه‌ك له‌سه‌ر حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن تا 26ی شوباتی 2019 درێژ بكرێته‌وه، پاش خستنهدهنگدانهوه بڕیاره‌كه په‌سه‌ندكرا.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌ی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبێنزیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و پرۆه بڕیاره قبووڵ ناكه‌ن كه له لایه‌ن به‌ریتانیاوه پێشكه‌ش كراوه و تیایدا "راستیه‌كان نه‌سه‌لمێنراوه" و ده‌بێته هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و ئیفاده‌ی "مه‌ترسیداری" تیادا به‌كارهاتووه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: "رووسیا كه هه‌میشه به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ جووڵه‌كردن دژ به رژێمه به‌ربه‌ریه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له سووریا، ئێستا به‌ربه‌ستی دروستكرد له‌به‌رامبه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێن دژ به ئێران له‌سه‌ر پێشێلكردنی گه‌مارۆی چه‌كی سه‌ر یه‌مه‌ن".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر رووسیا ڤیتۆ به‌رامبه‌ر كرده مه‌ترسیدار و سه‌قامگیری تێكده‌ری ئێران به‌كاربهێنێت، ئه‌وا ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانی رێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر كه رووسیا نه‌توانێت به‌ریان پێبگرێت".
له دواین راپۆرتی كۆمیته‌ی سزای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئاماژه به‌وه كراوه كه رێگری نه‌كراوه له گواستنه‌وه‌ی چه‌كه ئێرانیه‌كان بۆ میلیشیا حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه خۆی له مووشه‌كی بالیستی، پێداویستی سه‌ربازیی و ته‌كنه‌لۆجیای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌بینێته‌وه.