Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
مۆسکۆ – AA
وەزیری بەرگری رووسیا سێرگی شۆیگو ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین رێنمایی داوە بە "وچانی مرۆیی" لە غوتەی رۆژهەڵات و رایگەیاند: "ئەم رێنماییە لە پێناو بەرگرتنە لە بوونە قوربانی هاووڵاتییانی سڤیل و لە سبەیەوە هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٤:٠٠ وچانی مرۆیی دەدرێت".
شۆیگو لە لێدوانێکیدا لە مۆسکۆ بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە سووریا بەبیر هێنایەوە.
شۆیگو تیشکی خستە سەر ئەوەی دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پوتین رێنمایی دا بە وچانی مرۆیی لە غوتەی رۆژهەڵات، گوتی: " ئەم رێنماییە لە پێناو بەرگرتنە لە بوونە قوربانی هاووڵاتییانی سڤیل و لە سبەیەوە هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٤:٠٠ وچانی مرۆیی دەدرێت. بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی سڤیل ناوچەکە جێبهێڵن کۆریدۆرێکی مرۆیی دروست دەکرێت".