Mohammed Baqi Hussein
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
سه‌نعا - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت کە له هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی عەرەبی بهڕابەرایەتی سعوودیه بۆسه‌ر حووسییه‌كان له پارێزگای حوده‌یده رۆژئاوای یه‌مه‌ن، 43 كه‌س کوژراون.
كه‌ناڵی مه‌سیره‌ی سه‌ربه حووسییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی شاری حوده‌یده و گرتووخانه‌یه‌كی شاری زهیدییهیان كردووه.
كه‌ناڵه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه کە له هەردوو هێرشه‌كەدا، 43 كه‌س کوژراون.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان رایانگه‌یاندووه، له‌و بنكه‌ی پۆلیسه‌ی کە كراوه‌ته ئامانج، هێزی حووسییه‌كان جێگیركراوه و گرتووخانه‌كه‌ش نه‌یارانی حووسیه‌كانی تیادا به‌ندكراوه.
تاوەکو ئێستا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌وباره‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كی زۆره له یه‌مه‌ن پێكدادان له‌نێوان حووسییه‌كان كه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح-ه‌وه پشتگیری‌یان ده‌كرێت و گرووپه‌كانی لایه‌نگری حكوومه‌تی یه‌مه‌ندا رووده‌دات كه هێزی هاوپه‌یمانان به پێشڕه‌ویی سعوودیه پشتگیری‌یان ده‌كات و له چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته پێكدادان به‌رده‌وامه.
فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش جار جاره پێگه‌ی حووسییه‌كان و لایه‌نگرانیان بۆردومان ده‌كەن.