Mohammed Baqi Hussein
14 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2017
سه‌نعا - AA
له‌ئاکامی پێكدادانی سه‌ربازانی سعوودیه و چه‌كداره حوسییه‌كان له‌سه‌ر سنووری یه‌مه‌ن، سه‌ربازێكی سوپای سعوودیە كوژرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی SPA فه‌رمیی سعوودیه، له ئاکامی پێكدادانێكی سه‌ربازانی سوپای سعوودیه له‌گه‌ڵ چه‌كداره حوسییه‌كان له ناوچه‌یه‌كی سنووریی باشووری سعوودیه له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن، سه‌ربازێكی سعوودی كوژراوه.
ئێواره‌ی دوێنێش له پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ حوسییه‌كان، دوو سه‌ربازی دیكه‌ی سعوودی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
به‌وپێیه له 10ی ئایاره‌وه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه سعوودییانه‌ی له سنووری یه‌مه‌ن كوژراون گه‌یشتووه‌ته 31 سه‌رباز.