Rewa Mahmut Hasan
14 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2017
ئادانا - AA
بەبۆنەی یادی٢٤١ ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکاوە کۆنسوڵی ئەمریکا لە شاری ئادانا مەراسیمێکی رێکخست.
لە مەراسیمەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، جۆن باس و هاوسەرەکەی، هۆلی هۆلزەر باس بەشداری رۆژی سەربەخۆییان کرد.
باس لە مەراسیمەکەدا گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ساڵی پار لەهەمان شوێن بوون و ساڵێکی گران و بەئازاریان تێپەڕ کردووەو گوتی: "ساڵێک پێش ئێستا هاووڵاتیانی تورک باجێکی زۆریان دا بۆ رێگری کردن لە هەوڵی کودەتای نایاسایی و پشتگیرییان لە دیموکراسی کرد. ئێمە سەرەخۆشی خۆمان دەگەینینە هەموو لایەک کە بەهۆی توندوتیژییەکان لە تورکیا بوونە قوربانی. رووداوەکانی ساڵی رابردوو جارێکی دیکە بۆ ئێمەی دووپات کردەوە کە تاکە وەڵام بۆ توندوتیژی و تیرۆر، دادپەروەری و سەروەری یاسایە. ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتگیری کردنی حکوومەتی تورکیا بۆ رادەست کردنی ئەنجامدەرانی رووداوە مەترسیدارەکەی ١٥ی تەمووز بۆ بەردەم دادگا. ئەمریکا و هەموو هاووڵاتیانی بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی بەردەوامی هاوپەیمانانمان لێرە".