Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2019
واشنتۆن – AA
پڕۆژه بڕیارێك پێشكه‌ش بە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كراوه كه داوا ده‌كات له ئه‌گه‌ری كڕینی سیستمی S-400ی رووسی له لایه‌ن توركیاوه، توركیا له به‌رنامه‌ی F-35 بهێندرێته ده‌ره‌وه و فرۆشتنی F-35 به توركیا رابگیرێت و سزاش به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت.
په‌رله‌مانتاری دیموكراته‌كان له بازنه‌ی نیویۆرك، ئێلیۆت ئه‌نگڵ و په‌رله‌مانتاری كۆمارییه‌كان له بازنه‌ی تێكساس، مایكڵ مهككاوڵ له‌باره‌ی كڕینی سیستمی S-400ه‌وه له لایه‌ن توركیا پڕۆژه بڕیارێكیان پێشكه‌ش بە لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه كردووه.
له پڕۆژه بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه توركیا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران كردووه و تیایدا نووسراوه "پلانی كڕینی S-400 له لایه‌ن توركیاوه ئاسایشی ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانی ناتۆ بنكۆڵ ده‌كات. په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا لاواز ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌شی F-35 و به‌شداریكردن له به‌رهه‌مهێنانی F-35 ناگونجێت".
له پڕۆژه بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه جگه له به‌رنامه‌ی F-35 توركیا زۆر چه‌ك و ئامێری له ئه‌مریكا وه‌رگرتووه و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش به ته‌واوی پشتیوانی فرۆشتنی پاتریۆتیان كردووه به توركیا.
له‌و پرۆژه‌یه‌دا كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی توركیای كردووه به هۆی كڕینی S-400، داوا كراوه ئه‌گه‌ر توركیا S-400ی كڕی له به‌رنامه‌ی F-35 ده‌ركرێت و فرۆشتنی F-35 به توركیا رابگیرێت.
هه‌روه‌ها له پرۆژه‌كه‌دا داوا كراوه كه ئه‌گه‌ر توركیا S-400 كڕی ئه‌وا له چوارچێوه‌ی یاسای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه به سه‌پاندنی سزا (CAATSA) ته‌واوی سزاكان به‌سه‌ر توركیادا جێبه‌جێ بكرێت.
له كۆنگرێسی ئه‌مریكادا ده‌تواندرێت به دوو شێوه پرۆژه پێشكه‌ش بكرێت، به‌تایبه‌تی پرۆژه یاسا و پرۆژه بریار.
پرۆژه یاساكان له دوای ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆنگرێسی وه‌رگرت به واژۆی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به یاسا ده‌كرێت.
پرۆژه بڕیاره‌كان په‌یوه‌ستی بڕیارێكی یاساییان نییه، به‌ڵام ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆچوونی كۆنگرێسه له‌سه‌ر بابه‌تێك.