Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه له‌نێو كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا هیچ شه‌ڕێك نییه له‌باره‌ی سیاسه‌تی ئێران و گوتی: "دڵنیام ئێران ده‌یه‌وێت له‌م نزیكانه‌دا گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ بكات".
له كاتێكدا گرژی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له هه‌ڵكشاندایه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكییدا له‌باره‌ی ئێران بڵاوكراونه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه هه‌واڵه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی رۆژنامه‌كانی واشنتۆن پۆست و نیویۆرك تایمز له باره‌ی ئێران راست نین و گوتی: "هه‌واڵی درۆی واشنتۆن پۆست و هه‌واڵی درۆی نیویۆرك تایمز هه‌واڵ ده‌نووسن له‌باره‌ی سیاسه‌تی به‌هێزی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستم وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌وه شه‌ڕێك هه‌بێت. له‌ناوه‌وه هیچ شه‌ڕێك نییه، به‌ڵكو بۆچوونی جیاواز ده‌خرێته‌ڕوو و منیش بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌م. قۆناغێكی زۆر ئاسانه. هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان، بۆچوونه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كان ده‌كرێت. دڵنیام ئێران ده‌یه‌وێت له‌م نزیكانه‌دا گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ بكات".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌واڵێكی دوو رۆژ بەرلە ئێستای رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی به‌درۆخسته‌وه كه رایگه‌یاندبوو "به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی ئێران، ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ناردنی 120 هه‌زار سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه" و گوتی: "به‌دڵنیایییه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی نیویۆرك تایمز درۆیه. (ناردنی سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه) به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌وه‌م ده‌كرد، به‌ڵام پلانمان بۆ شتێكی له‌و شێوه‌یه دانه‌ڕشتووه. ئومێده‌وارم ناچارنه‌بین پلانێكی وه‌ها دابنێین. ئه‌گه‌ر پلانمان بۆ دانابایه ئه‌وا له‌و ژماره‌یه زیاترمان ره‌وانه ده‌كرد".