Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2019
تاران - AA
جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی، كانزا و بازرگانی ئێران، فه‌رشاد موقیمی باسی له‌وه كرد كه به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی هاورده‌كردنی 140 به‌رهه‌می دیكه قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵی میدیای ئێران، فەرشاد موقیمی له میانی به‌رنامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م به‌رهه‌می ویلایه‌تی سیمان و باشكردنی هه‌لومه‌رجه‌كان قسه‌ی كردووه.
جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی، كانزا و بازرگانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كێك له به‌ربه‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م پیشه‌سازی وڵات سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌كییه و پێویسته پشتبه‌ستن به به‌رهه‌می ناوخۆیی ئه‌و كه‌موكوڕیانه نه‌هێڵدرێن و گوتی: "ساڵی رابردوو هاورده‌كردنی هه‌زار و 390 به‌رهه‌م قه‌ده‌غه‌كرا. ئه‌مساڵ ئه‌و به‌رهه‌مه قه‌ده‌غه‌كراوانه ده‌گه‌یه‌ندرێنه 530".
فەرشاد موقیمی باسی له‌وه‌یش كرد كه ئامانج له بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و هاوردانه زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆییه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و شتانه‌ی ساڵی رابردوو هاورده‌یان قه‌ده‌غه‌كرا بازاڕێكی داهاتی به‌رهه‌می ناوخۆیی به به‌های پێنج ملیار دۆلار دروستكرد.