Muhammet Nusret Altun,Hemın Othman Mohammed
20 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "یاسای ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی 2001" كه دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی 11ی ئه‌یلوولی 2001 به سه‌رۆكی ئه‌مریكا درابوو.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی په‌یامنێری به‌رگریی پۆلیتیكۆ، كۆنۆر ئۆبرین كه له هه‌ژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردووه‌ته‌وه له میانی ده‌نگدانێكدا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كه ئه‌ندامانی پارتی كۆماریی له‌گه‌ڵی نه‌بوون بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی كه دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی 11ی ئه‌یلوولی 2001 به سه‌رۆك درابوو.
بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی پارتی دیموكرات لەنێو ئه‌نجوومه‌نه‌كه خراوه‌ته پاڵ یاسایه‌كی دیكه‌ی پاره ته‌رخانكردندا به‌بڕی یەک تریلیۆن دۆلار و به 226 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 223 ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ندكراوه.
هاوكات به‌پێی هه‌واڵێك كه له گۆڤاری The Week بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه کارێکی قورس دەبێت بڕیارەکە لە ئه‌نجوومه‌نی پیران تێپەڕێندرێت.