Dlshad Saifaalddin Ahmed
20 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
بەغدا ـ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی لە میانی پێشوازیكردن و كۆبوونەوەی لەگەڵ میری كوێت، سەباح جابر سەباح لە بەغدا رایگەیاند، هەردوولا گەیشتونەتە قۆناغی یەكلاكەرەوە لە دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەرەپێدان و هاوكاری زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و چالاككردنی ناوچەی بازرگانی ئازادی هاوبەشی نێوانیان کراوە و دۆخی ناوچەكەش تەوەرێكی تری گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا بووە.
عێراق و كوێت لە دوای رووخانی حكوومەتی پێشووی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ پەیوەندییەكانیان دەستپێكردەوە، ئەوەش بە هۆی داگیركردنی دەوڵەتی كوێت لە لایەن سەرۆكی ئەو كاتەی عێراق سەدام حسێن لە ١٩٩٠دا.
لە لای خۆیەوە میری كوێت رایگەیاند، سەردانەكەی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دوای سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كوێت دێت، ئەوەش ئاستی پەیوەندییەكانیان بەهێزتر دەكات.