Dildar Baykan
19 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
له دامه‌زراوه‌ی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی دوو تۆمه‌تی له‌خۆگرتبوو له‌باره‌ی له‌سه‌ركارلادانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌سه‌ند كرا.
له دامه‌زراوه‌ی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، دوو مادده‌ی له‌سه‌ركارلادانی تره‌مپ به تۆمه‌ته‌كانی "خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات" و "به‌ربه‌ست دروستكردن له‌به‌رده‌م كاری كۆنگرێس" ده‌نگیان له‌سه‌ر درا.
له ده‌نگدانه‌كه‌دا مادده‌ی "خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات" به 230 ده‌نگی به‌ڵێ، به‌رامبه‌ر 197 ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا. مادده‌ی "به‌ربه‌ست دروستكردن له‌به‌رده‌م كاری كۆنگرێس" به 229 ده‌نگی به‌ڵێ، به‌رامبه‌ر 198 ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا.
ئه‌وه‌ی بووه جێی سه‌رنج له كاتێكدا له ده‌نگدانه‌كه‌دا هه‌موو نوێنه‌رانی پارتی كۆماری به نه‌خێر ده‌نگیاندا له یه‌كه‌م ده‌نگداندا، دوو نوێنه‌ری سەربە پارتی دیموكرات به نه‌خێر و له ده‌نگدانی دووه‌میشدا، سێ نوێنه‌ری سەربە پارتی دیموكرات به نه‌خێر ده‌نگیان دا.
دۆسیه‌كه كه ئه‌و دوو مادده‌یه‌ی تیادایه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی دادگاییكردن و له‌كارلادانی تره‌مپ، ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌كرێت.
دوای هه‌ریه‌ك له ئه‌ندریو جۆنسن و بیل كلینتۆن كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوون، دۆناڵد تره‌مپ بووه سێیه‌م سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لێكۆلینه‌وه له‌كارلادانی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه‌م دانیشتنی دۆسیه‌كه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش تا كۆتایی مانگ دۆسیه‌كه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
دۆسیه‌ی له‌سه‌ركارلادانی تره‌مپ پێویسته ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی سیناتۆره‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام نیوه زیاتری ئه‌نجوومه‌نی پیران له نوێنه‌رانی كۆمارییەكانن.
- یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی تره‌مپ
له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانی له‌سه‌ركارلادان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری تره‌مپ له میشیگان.
دوای ده‌نگدانه‌كه، تره‌مپ له میانی گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌و بابه‌ته كرد و رایگه‌یاند "یه‌كه‌م كه‌سم كه بێ هیچ تاوانێك مادده‌كانی لهسهركارلادانم له‌باره‌وه په‌سه‌ندكراوه".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به قۆناغی دادگایی‌کردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، تره‌مپ گوتی: "ناترسم".
- لێدوانی نانسی پیلۆسی له‌باره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پیلۆسی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مشه‌و مادده‌كانی له‌سه‌ركارلادان ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران ناكه‌ن.
نانسی پیلۆسی له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌پێی رێكاره‌كان ره‌شنووسی دۆسیه‌ی له‌سه‌ركارلادان خێرا ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌كرێت گوتی: "نیازێكی له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك فراكسیۆن بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ین. سه‌ره‌تا ده‌بێت بیبینین له ئه‌نجوومه‌نی پیران چی ده‌گوزه‌رێت".
- لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ركارلادانی تره‌مپ
له مانگی ئه‌یلوولدا راپۆرتی هه‌واڵده‌ر دزه‌ی كرده نێو راگه‌یاندنه‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ له 25ی ته‌مووزدا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی ئه‌نجامداوه و داوای لێكردووه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه بكات له جۆ بایدن-ی ركابه‌ری و خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌وا ئه‌مریكا هاوكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی ده‌ستیپێكرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا نانسی پیلۆسی له 24ی ئه‌یلوولدا، بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی "زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا" و "سووكایه‌تیكردن به‌رامبه‌ر سوێندی سه‌رۆكایه‌تی" ده‌ستیان به پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی تره‌مپ كردووه.
دانیشتنه كراوه‌كان به‌ڕووی رای گشتیی‌دا له لیژنه‌ی هه‌واڵگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له 13-21ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجامدران. پاشان لیژنه‌كه راپۆرتێكی 300 لاپه‌ڕه‌یی ئاماده‌كرد و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دادی كرد.
لیژنه‌ی داد مادده‌كانی له‌كارلادانی په‌سه‌ندكرد كه پێكهاتبوون له "خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات" و "به‌ربه‌ست دروستكردن له‌به‌رده‌م كاری كۆنگرێس".