Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Adham Kako
18 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2019
ئیدلب - AA
به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 12 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی كۆچیان كردووه بۆ ناوچه‌كانی نزیك سنووری سووریا-توركیا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ستوه‌ردان له سووریا، محه‌مه‌د حه‌لاج، كه كار له‌سه‌ر ئاماری ئه‌و هاووڵاتیه مه‌ده‌نیانه ده‌كات كه له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا و ئاماژه به‌وه كرد كه به‌هۆی هێرشی سه‌ربازانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی رژێم كه له‌و گرووپه تیرۆریستییانه پێكهاتوون كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات و رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 12 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه و ئاواره بوون.
حه‌لاج باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆ سه‌ر ئیدلیب، ئاماری كۆچ زیادیكردووه.
تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌زۆری كۆچ له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له باشووری ئیدلب و ناوچه‌كانی گوونده‌واری مه‌عره‌ت نو‌عمان روویان داوه و، خه‌ڵكه‌كه‌ی پێویستی به‌په‌له‌یان به شوێنی مانه‌وه، چادر، به‌تانی و پێخه‌فه.
- له مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا 110 هه‌زار كه‌س كۆچیان كردووه
حه‌لاج باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب، له مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا 110 هه‌زار كه‌س كه پێكهاتوون له 20 هه‌زار خێزان، ده‌ربه‌ده‌ربوون.
محه‌مه‌د حه‌لاج ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و خێزانانه له ره‌وشێكی سه‌ختدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و، گوتی: "سه‌دان خێزان له ده‌ره‌وه ماونه‌ته‌وه. ئه‌و هاووڵاتیه مه‌ده‌نیانه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن له ژێر داره زهیتونهكاندا به‌دوای شوێنی مانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن".
حه‌لاج جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هێزه‌كانی رژێم و رووسیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر نه‌خۆشخانه، قوتابخانه، مزگه‌وت، ناوه‌ندی به‌رگری مه‌ده‌نی و خانووی هاووڵاتیان و، گوتی: "ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بگرن".