Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2015
كۆچی دانیشتوانی 4 گه‌ڕه‌كی چارۆچكهی نوسه‌یبینی سه‌ربه ماردین دوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی په‌كه‌كه‌وه راگه‌یه‌نرابوو، به‌رده‌وامه.
دوای كۆتاییهاتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌بدولقادر پاشا، فرات، دیجله و یه‌نی شه‌هر، دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه به‌هۆی به‌رده‌وامی گرژییه‌كانه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه و گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه كۆچ ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كان كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كانیان به عه‌ره‌بانه‌ی ده‌ستی به‌كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌یه‌ننه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له بارهه‌ڵگره‌كانی بار ده‌كه‌ن و بۆ ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه یان گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه كۆچ ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان به‌جێ دێڵن روو له ئیستانبوڵ، ئیزمیر، مێرسین، غازی عه‌نتاب و ئه‌دانا ده‌كه‌ن.
- ده‌گوازنه‌وه بۆ ئیستانبوڵ
نهزهته ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه له گه‌ڕه‌كی فراتی نوسه‌یبین نیشته‌جێیه و ئێستاش ناچار بووه ماڵه‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت.
نهزهته: "بۆمبێك له‌و خه‌نده‌قه‌ی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌مدا هه‌ڵكه‌ندراوه ته‌قێنرایه‌وه. به‌شێكی زۆری ماڵه‌كه‌مان زیانی پێ گه‌یشت و له كه‌ڵك كه‌وتووه. پێشتر لای خزمه‌كانمان له گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه جێی خۆمان كردبۆوه. ئێستاش به ناچاری ماڵه‌كه‌مان چۆڵ كرد. كوڕێكم هه‌یه له ئیستانبوڵ كار ده‌كات. ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ماون هه‌ڵمان گرتووه و ده‌چینه لای كوڕه‌كه‌مان".
6ی ئه‌م مانگه له 4 گه‌ڕه‌كی نوسه‌یبین به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی خه‌نده‌ق و لادانی به‌ربه‌سته‌كانی نێو كۆڵانه‌كان و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كان، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌نرا و 9ی مانگ كه ده‌كاته 4شه‌مه‌ی رابردوو، قه‌ده‌غه‌كه هه‌ڵگیرا.