,Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵه‌وه تاکو ئێستا، زیاتر له 79 هه‌زار كه‌س ناچاربوون ماڵه‌كانیان جێبهێڵن.
له‌راپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن رێکخراوی مانگی سووری عێراقییه‌وه بڵاوکراوەتەوە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی کۆنترڕۆڵکردنەوەی مووسڵه‌وه تاکو ئێستا کە ماوەی یەک مانگە ئەو ئۆپەراسیۆنە دەستی پێکردووە، 79 هه‌زار و 192 كه‌س ناچاربوون ماڵه‌كانیان جێبهێڵن و روو له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌مپه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ بكه‌ن.
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 500 كه‌س له باكوور و رۆرههڵاتی مووسڵه‌وه كۆچیان كردووه و ئاوارەبوونە.
ئه‌یاد فه‌رید كه یه‌كێكه له نوێنه‌رانی رێکخراوی مانگی سوور، له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن، له‌ناوچه‌كانی بەری چەپی مووسڵەوە گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپێكی ئاماده‌كراو.
فه‌رید رایگه‌یاند له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی ئاواره‌كانی مووسڵدا، له كه‌مپه‌كه بڕێكی زۆر پێداویستیی مرۆیی ئاماده‌كراوه.
پێشتر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه ماڵه‌كانیان جێهێشتووه، گه‌یشتووه‌ته 59 هه‌زار كه‌س.
ئۆپه‌راسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ 17ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ده‌ستی پێكرد.