Aybala Arpacı
05 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2016
له شارۆچكه‌ی لیجه‌ی دیاربه‌كر، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌سه‌ر 10 ناوچه هه‌ڵگیرا.
له‌و باره‌یه‌وه پارێزگای دیاربه‌كر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی كه له‌نێویاندا به‌رپرسی باڵای رێكخراوه‌كه هه‌بووه و له ناوچه شاخاوی و دارستانه‌كانی شارۆچكه‌ی لیجه چالاكیان ئه‌نجام داوه، له ناوچه‌كانی ئوچدامڵار، یاپراك كۆی، یۆروڵماز، كڵچڵی، بایرڵی، یونلوجه، گوربهیلی، ئاكچابوچاك و باهارلار ئۆپه‌راسیۆن بەڕێوە چووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی دووچاری زیان نه‌بن به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه، له سەعات 10:30ی رۆژی 4ی حوزه‌یراندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌و ناوچانه راگه‌یه‌ندرا، بڕیاره‌كه‌ش سەعات 5ی به‌یانی رۆژی 5ی حوزه‌یران هه‌ڵگیرا.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سوپاسی هاووڵاتییان كراوه بۆ پابه‌ندبوونیان به بڕیاره‌كه‌وه كه بۆ پاراستنی گیان و ماڵیان ده‌ركرابوو.