Hemn Osman
13 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2015
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا، قه‌ده‌غه‌ی كرد كه ئه‌ندامانی سه‌ر به هێزه‌کانی چه‌كداری توركیا، بۆ پشوو روو له رووسیا بكه‌ن.
دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه رووسییه‌ی بەھۆی به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانی توركیا كە له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی جه‌نگدا خرایه خواره‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا چه‌ند رێ و شوێنێكی گرتووه‌تەبه‌ر.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، نووسراوێكی ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كرد و چه‌ند رێنماییه‌كی له‌باره‌ی گه‌شتی ئه‌ندامانی هێزه‌کانی چه‌كداری توركیای بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خستۆته‌ڕوو. هاوكات له نووسراوه‌كه‌دا گه‌شتی كارمه‌ندانی بۆ رووسیا قه‌ده‌غه كردووه.