Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا به هۆكاری "ئاسایش و سه‌لامه‌تی سه‌رنشینه‌كانی" سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه بازرگانیی و كارگۆكانی له‌گه‌ڵ ڤێنیزوێلادا راگرت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "بریكاری وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا، كیڤن مهكئاڵینان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه دۆخی ڤێنیزوێلا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و ئاسایشی سه‌رنشینان، تیمی فڕۆكه‌وانی و كارمه‌ندان درووستده‌كات، بڕیاری راگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه بازرگانیی و كارگۆكانی نێوان ئه‌مریكا و ڤێنیزوێلای دا".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ندكردووه و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی راسپاردووه و تێیدا هاتووه "ئه‌م بڕیاره به‌هۆی ناسه‌قامگیریی سیاسیی و ههڵكشاویی گرژییه‌كانه‌وه دراوه كه له ڤێنیزوێلا درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌سته به‌و مه‌ترسییه حه‌تمییه‌ی كه له‌سه‌ر گه‌شته ئاسمانییه‌كانه بۆ ئه‌و وڵاته".
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان تا ئه‌وكاته‌ی كه دۆخی ڤێنیزوێلا چاك ده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بێت.