Muhammet Ali Kemal
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی ئێران، ئه‌میر حاته‌می ئاشكرایكرد ئاماده‌باشیی سه‌ربازییان له به‌رزترین ئاستدایه و رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا و به‌ره‌ی زایۆنی ئه‌م جاره‌ش تامی شكست ده‌كه‌ن".
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمیی ئیرنا، ئه‌میر حاته‌می له میانی گوتارێكدا كه له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كدا له تارانی پایته‌خت پێشكه‌شیكردووه، له‌باره‌ی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن دواوه.
حاته‌می ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌كانی هێرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كردووه و رایگه‌یاندووه "ئاماده‌باشیی ئێران له رووی به‌رگریی و سه‌ربازییه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا له به‌رزترین ئاستدایه".
وه‌زیری به‌رگریی ئێران تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شكستهێنانی گرووپه توندئاژۆكانی له ناوچه‌كه له وڵاتانی هاوشێوه‌ی عێراق و سووریا، پلانه‌كانی واشنتۆنیش له ناوچه‌كه تووشی شكست بوونه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه "دوای ئه‌وه‌ی كه پیلانه ره‌شه‌كانیان له ناوچه‌كه تووشی شكست بوو، ئه‌مریكییه‌كان روویان له په‌لاماردانی گه‌له‌كه‌مان له‌رێگه‌ی توندی ئابووریی و فره‌لایه‌نه‌وه كرد".
ئه‌میر حاته‌می جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ئێران هه‌میشه پیلانگێڕییه‌كانی ئه‌مریكای پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "ئه‌مریكا و به‌ره‌ی زایۆنی ئه‌م جاره‌ش تامی شكست ده‌كه‌ن".