Berlin
بەرلین-AA
سەربازانی ئەڵمانیا بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانەوە لە ناوچەکە، مەشقپێکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراقی رادەگرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا جینس فلۆسدۆرف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا کە لەبەرلین رێکیخست رایگەیاند کە سوپای ئەڵمانیا چالاکیەکانی مەشقپێکردنی لە عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی راگرت و، ئاشکرایشی کردووە کە بریارەکە بە گونجان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دراوە کە هەنگاوی هاوبەش دەنێن.
فلۆسدۆرف رایگەیاندووە کە بڕیارەکە بەهۆی دۆخی ئێستاوە دراوە و گوتی: ''بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە لەرۆژانی داهاتوودا جارێکی دیکە دەست پێناکاتەوە".
فلۆسدۆرف ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به هه‌ستیاری زۆره‌وه جموجۆڵ ده‌كه‌ن و، له عێراق ئاستی ئه‌منی باڵا جێبه‌جێكراوه و، وای ده‌بینن سه‌ربازان ئه‌و شوێنانه جێناهێڵن كه لێی ماونه‌ته‌وه.له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا سه‌ره‌داوێك هه‌یه كه ده‌ری بخات ره‌وشی ئه‌منیتان خراپ بووبێت؟"، فلۆسدۆرف گوتی: "سه‌ره‌داوێكمان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كرده‌یی نییه. زیاتر ره‌وشی ئه‌منی ئه‌وێ به شێوه‌یه‌كی گشتیی وه‌ك گرژیی ده‌بینین. هۆشداری نه‌دراوه بۆ هێرشی كرده‌یی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌ڵمانیا. له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانمان و وڵاتانی دیكه له هه‌ماهه‌نگیداین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ٦٠ سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له شاری تاجی باكووری به‌غدا و ١٠٠ سه‌ربازی دیكه‌یشیان له هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌ڵمانیا له‌میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنان به سوپای عێراق و پێشمه‌گه، یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردبوو. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن