Sayed Khodaberdi Sadat,123
29 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2019
كابول – AA
له ئاكامی هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبان بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی ئاكچه سەربە ویلایه‌تی جۆزجان باكووری ئه‌فغانستان، ٢١ كه‌س كوژران.
قایمقامی ئاكچه، غوڵام ساحی سوبحانی به میدیاكانی راگه‌یاند کە له ئاكامی هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبان بۆسه‌ر قه‌ڵای بالاحیسار سەربە شارۆچكه‌ی ئاكچه، ٢٠ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییه‌كی مەدەنی كوژران، پێنج پۆلیسیش برینداربوون.
غوڵام ساحی سوبحانی ئاماژه‌ی به‌وه دا له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، قه‌ڵاكه كه‌وتۆته ده‌ست تاڵیبان و چه‌كداران پێنج كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانیشیان ده‌ستگیركردووه.
لای خۆیشیه‌وه تاڵیبان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له هێرشه‌كه‌دا، ٢٧ سه‌ربازییان كوشتووه.