Hemın Othman Mohammed
25 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2016
له ئاکامی سێ هێرشی ئاسمانی له ویلایهتی نەنگەرهار خۆرههڵاتی ئهفغانستان، 16 چەکداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژران.
گوتەبێژی فەرمانڕەوای ویلایەتی نەنگەرهار عەتائوڵڵا هۆگیانای لە لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، رایگەیاند "لە ئاكامی سێ هێرشی ئاسمانی بۆسەر چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە هەردوو شارۆچكەی ئاچین و هاسەكە مەنا، 16 تیرۆریست كوژران".
گوتەبێژەكە ئەوەشی خستەڕوو كە لەو سێ هێرشەدا دووانیان لە ناوچەكانی ئابدول و بانداری شارۆچكەی ئاچین ئەنجامدران و تیایاندا شەش چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراون و، هێرشەكەی دیكەشیان لە ناوچەی گورگوری شارۆچكەی هاسەكە مەنا ئەنجام دراوە و بەهۆیەوە 10 چەكداری داعش كوژراون.