Rewa Mahmut Hasan
14 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2016
ئیستانبوڵ
یەکەمین جارە ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکان بەو چەشنە بەشداری دەکەن لە لووتکەی ئیسلامی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە ئەمساڵ لووتکەی ١٣هەمینی لە ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەئاست خۆیاندا پێشوازی لە میوانەکان بکەن و بەخێرهاتنیان بکەن.
دواتر وێنەی بەکۆمەڵ دەگیرێت و لووتکەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەست پێدەکات.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکۆمار لە کۆشکی دۆڵماباخچە لەسەر شەرەفی بەشداربوانی لووتکەکە خوانێک رێکبخات.
لەم نێوەندەدا ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و ئاسایش ئەمنیەتی ناوچەکە دەپارێزن و لە ئێستادا ٥ هەزار کارمەندی ئاسایشی تر رەوانەی ناوچەکە کراون.