Rauf Maltaş
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی فورات باکووری سووریا، یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و ئه‌مریكا ئەنجامدرا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگه‌یاند "له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی فورات باکووری سووریا، یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و ئه‌مریكا بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو ئەنجامدرا".
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی فورات باکووری سووریا، یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد.

به‌دووری 30 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی ئاكچهكاله سەربە پارێزگای ئورفا، كاروانی سوپای توركیا كه له شه‌ش زرێپۆش پێكدێت، به‌ئاڵای توركیاوه سنووری تێپه‌ڕاند و به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش، گه‌یشتن به كاروانی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان.

هێزه‌کانی ئه‌مریكا و توركیا له سنووره‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشووری گرێ سپی به‌ڕێكه‌وتن و پشتیوانیی ئاسمانی له‌ڕێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازییه‌وه بۆ دهورییهكه ده‌ستیپێكرد.
جموجووڵی ئاسمانی و وشكانی له هێڵی سنوور به‌رده‌وامه.
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی فورات باکووری سووریا، یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد پشتیوانیی ئاسمانی له‌ڕێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازییه‌وه بۆ دهورییهكه ده‌ستیپێكرد
له‌م نێوه‌نده‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌نووس چاودێریی پێشهاته‌كانی هێڵی سنووری ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دهورییهكه تا كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بێت.
یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له رۆژهه‌ڵاتی فورات