Hakan Çopur
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌و په‌لاماره‌ی له كابول ئه‌نجامدرا و سه‌ربازێكی ئه‌مریكیش تیایدا گیانی له‌ده‌ستدا، دیداره‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان راگیراوه و ئه‌و كۆبوونه‌وه نهێنییه‌ی كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له نێوان سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نی و سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان له كه‌مپ ده‌یڤد به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌كانی ئاشتیی له‌گه‌ڵ تاڵیبان، راگه‌یاند.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ نووسیویه‌تی "بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ركرده گەورەکانی تاڵیبان و سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان به‌جیا بێن به كه‌مپ ده‌یڤد. ئه‌وان ئه‌مشه‌و ده‌هاتن بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان (تاڵیبان) بۆ به‌ده‌ستهێنانی هۆكارێكی هه‌ڵه، په‌لاماره‌كه‌ی كابول-یان له‌ئه‌ستۆگرت كه گیانله‌ده‌ستدانی 11 كه‌س و سه‌ربازێكی مه‌زنی ئێمه‌ی لێكهوتهوه. ده‌ستبه‌جێ ئه‌و دیداره‌م هه‌ڵوه‌شانده‌وه و دانوستانه‌كانی ئاشتیم راگرت".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌م په‌لامارانه سوود به تاڵیبان ناگه‌یه‌نن و نووسیویه‌تی "ئه‌گه‌ر له میانی ئه‌م دیداره گرنگانه‌ی ئاشتیدا هه‌ستن به كوشتنی 12 مرۆڤی بێ‌تاوان، كه‌واته ئه‌گه‌ری هه‌یه خاوه‌ن هێزی دانوستان نه‌بن. ده‌یانه‌وێت چه‌ند ده‌یه‌ی دیكه له جه‌نگدابن؟"
هه‌ر دوێنێ له راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكادا ئاشكرا كرا، سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا لە چوارچێوه‌ی قۆناغی دانوستانی ئاشتیدا، هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان، زاڵمای خه‌لیلزاد دیداری نۆیه‌می ئاشتیی ته‌واوكرد و ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشكه‌ش بە سەرۆکی ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نی كردبوو.
هاوكات خه‌لیلزاد له دیمانه‌یه‌كی تهلەڤیزیۆنیدا له كابول رایگه‌یاندبوو، دوای چه‌ندین مانگ دانوستان و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تاڵیباندا، گه‌یشتوون به ره‌شنووسێكی رێككه‌وتن و ئاماژه‌ی به‌وه دابوو، ئه‌مریكا له میانی 135 رۆژدا، پێنج هه‌زار سه‌ربازی خۆی له پێنج بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌فغانستان ده‌كێشێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌نجامی په‌لامارێكدا كه له‌ڕێگه‌ی مینی پاسێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له نزیك گه‌ڕه‌كێك ئه‌نجامدرا كه نێرده‌ی دیپلۆماسیی لێیه، لانیكه‌م 10 كه‌س کوژران كه دوو سه‌ربازی ناتۆشیان لەنێودابوو.