جيهان, جەمال خاشقچی

لە سعوودیەوە کەسێکی ھاوشێوەی خاشقچی رەوانەی ئیستانبوڵ کراوە

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی گرتەی ڤیدیۆی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە خۆی وەک ھاوشێوەی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال قاشقچی دەرخستووە لەکاتی ھاتنە دەرەوەی لە کونسڵخانە.

Abdullah Shukur  | 23.10.2018 - نوێکردنەوە : 24.10.2018
لە سعوودیەوە کەسێکی ھاوشێوەی خاشقچی رەوانەی ئیستانبوڵ کراوە

New York

نیویۆرک - AA

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی گرتەی ڤیدیۆی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە خۆی وەک ھاوشێوەی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال قاشقچی دەرخستووە لەکاتی ھاتنە دەرەوەی لە کونسڵخانە.

کەناڵی سی ئێن ئێن ئەمریکی گرتە ڤیدیۆیەکی نوێی لەبارەی پرسی کوژرانی رۆژنامەنووسی سعوودیی، جەمال خاشقچی بڵاوکردەوە، ئەمەش دیدی لایەنەکانی بۆ رووداوەکە بە تەواوی گۆڕی.

بەرپرسێکی تورک لە لێدوانێکیدا بۆ ئەو کەناڵە رایگەیاند کە لە ھەمان رۆژی کوژرانی خاشقچی، کەسێک لەو تیمە ١٥ کەسییەی کە لە سعوودیەوە ھاتبوونە ئیستانبوڵ، بە لەبەرکردنی ھەمان جلوبەرک و چاویلکە و شێوازی ریش تاشینی ھاوشێوەی خاشخچی لە کامێرە چاودێرییەکانی ئیستانبوڵ بە دەرکەوتووە.

راشگەیەنرا کە ئەو کەسە ناوی مستەفا ئەلمادانی تەمەن ٥٧ ساڵە و لە رووی تایبەتمەندی فیزیکییەوە بە رۆژنامەنووسی کوژراوی سعوودی، جەمال خاشقچی دەچێت.

ناوبراو چوار کاتژمێر بەر لە چوونی خاشقچی بۆ نێو کونسڵخانە، لەگەڵ شارەزای دادوەری پزیشکی، سەڵاح ئەلتوبەیقی کە بانگەشەی ئەوە دەکرێ لە تیمی کوشتنەکە بووبن، چووەتە نێو کونسڵخانەی سعوودیە، ئەوەش دەرکەوتووە کە مادانی لەکاتی چوونی بۆ نێو کونسڵخانە، قەمیسێکی رەنگ شین و سپی و پانتۆڵێکی کاڵی لەبەردابووە، ھاوکات ریشیشی نەبووە، بەڵام تەنھا دوو کاتژمێر لە دوای چوونی خاشقچی بۆ نێو کونسڵخانە، مادانی بە ریشێکی ھاوشێوەی خاشقچی و ھەمان جلوبەرگ و چاویلکەی ئەو رۆژنامەنووسە لە دەرگای پشتەوەی کونسڵخانەکە دەرچووە و ئەمەش لە کامێراکانی چاودێری تۆمار کراوە.

دەریشکەوتووە کە ھەر ئەو رۆژە مادانی سەردانی مزگەوتی سوڵتان ئەحمەدی کردووە وچەند کاتژمێرێکیش دواتر جلوبەرگی جیاوازی لەبەر کردووە، لە پاڵ ئەمەش ناوبراو کاتژمێر ١٠:٢٥ی خولەکی شەو لە ھۆتێلەکەی جیابووەتەوە و کاتژمێر ٠١:٢٥ی خولەکی بەیانی لە رێگەی فرۆکەخانەی ئەتاتورک شاری ئیستانبوڵی جێھێشتووە.

ئەو بەرپرسە تورکە بە سی ئێن ئێنی رایگەیاند کە مادانی وەک ھاوشێوەی خاشقچی ھێنراوەتە ئیستانبوڵ. گوتیشی: "بۆ رادەستکردنی بەڵگەنامەیەک یان بۆ لێکۆڵینەوەیەک پێویست بە بەکارھێنانی کەسی ھاوشێوە ناکات. ئەو ئەنجامەی کە پێیی گەیشتووین لە ٦ی تشرینی یەکەمەوە تاکو ئێستا نەگۆڕاوە. ئەمە تاوانێکی پیلان بۆ دارێژراو بووە و تەرمەکە لە کونسڵخانە دەرھێنراوە".

لە ھەواڵەکەدا جەختیش لەوە کرایەوە کە پیلانەکە دانرابوو بۆ ئەوەی وەک بەڵگەیەک چوونە دەرەوەی خاشقچی لە کونسڵخانە بسەلمێنن، بەڵام بەرپرسانی تورکیا بەم فێڵەیان زانیوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın